دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان کرد

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
بەڕێزان لێژنەی ئامادەکاری و ئەندامانی شەشەمین كۆنگرەی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
سڵاوێکی گەرم …
بەبۆنەی بەستنی شەشەمین كۆنگرەی حزبەکەتان یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم. هەڵوێستە نەتەوەیی و بەرپرسیارانەی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان مایەی پێزانینێکی زۆرە و هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی بەڕێز هەیە کە بە ئاراستەی بەرژەوەندی بەها باڵاکانی گەلەکەمان هەنگاو بنێن.
هیوادارم ئەنجام و بڕیار و راسپاردەکانی کۆنگرەی حزبەکەتان خزمەتی زیاتری پرۆسەی گەشەسەندنی سیاسیی هەرێمی کوردستان و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکات و، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان لە ئەرک و چالاکییەکانیدا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی