یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

لە سلێمانی؛ هەشتەمین پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری بۆ کۆمەڵێک قوتابی کرایەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

یەکشەممە ١٢ی نۆڤەمبەر بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و هاوڵاتیان، هەشتەمین پیشانگای هاوبەشی شێوەکاری بۆ کۆمەڵێک قوتابی دەستڕەنگین لە هۆڵی نیشتمانی ئەمنە سورەکە لە سلێمانی کرایەوە.

قوتابی لەنیا عەلی یەکێک لە بەشداربوانی پێشانگاکەیە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەمە هەشتەمین پێشانگای شێوەکارییە کە بەشداری تێدا دەکەین لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابی، کە کۆمەڵێک تابلۆی جوانمان نمایش کرد، هەر تابلۆیەک و گوزارشت لە بابەتێک دەکات، جێگای دڵخۆشیمە کە لە هەشتەمین پێشانگای شێوەکاری توانیمان بەشداری بکەین و لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابی هەریەکەمان تازلۆیەک نمایش بکەین، سوپاسی ئامادەبووان دەکەم کە بەشداربوون لەو پێشانگایە و کارەکانی ئێمەیان بەرز نرخاند و وایان لێکردین زیاتر برەو بەخۆمان بدەین بۆ کاری جوانتر.