دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە

نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بە بۆنەی 239هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانی رایگەیاند: سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان. 
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان….
بە بۆنەی 239هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم. 
سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان. 
بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان.