بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایيی مامۆستای پێشەنگ و هونەرمەندی ناسراو “زرار محمد ڕواندزی”ـم پێگەیشت کە هەموو ژیانی بۆ خزمەتی هونەر و پێگەیاندن و فێرکردنی هونەرمەندانی لاوی کوردستان تەرخان کرد.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گيانى خوالێخۆشبوو به بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنهوايى بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان