دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

له‌ ڕانییه‌ بڕیاردرا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تازه‌ هاوسه‌رگیرییان كردووه‌ نه‌وتیان پێ ده‌درێت

قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی ڕانییه‌ ڕایگه‌یاند: ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و نەوتیان وەرنەگرتووە، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە 16/11/2023 نه‌وتیان پێ ده‌درێت.

قایمقامییه‌ت داوای له‌ هاوسه‌ره‌ تازه‌كان كرد رۆژی پپێنجشه‌م بێنه‌ بەردەم پزیشکی دادی ڕانیە بەرامبەر یاریدەدەریەتی ئاسایشی ڕانیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ وه‌ربگرن.