سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 13-12-2023، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی شەشەم کۆنگرەی حزبەکەیان و هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.
سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، سوپاس و پێزانیی خۆی و سەرکردایەتیی حزبەکەی بۆ پیرۆزبایی و پەیوەندیکردنی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.
رۆژی شەممە، 11-11-2023، یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بە درووشمی “یەکڕیزی و یەکدەنگی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان” بە بەشداری زیاتر لە 200 ئەندام لە شاری هەولێر بەست.
لە کۆنگرەکەدا 11 ئەندامی سەرکردایەتی و دوو ئەندامی یەدەگ، جگە لە سکرتێری گشتی هەڵبژێردران و رێژەی ئافرەتان لە سەدا 25 بۆ سەدا 30 زیادکرا.
یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی 1996 لەلایەن غەفوور مەخمووری لە باشووری کوردستان دامەزراوە و تائێستا پێنج کۆنگرەی بەستووە.