له ژوورێك دانیشتم، به‌تاقی ته‌نیا. ته‌ماشای ده‌رگاو دیواری ژووره‌كه ده‌كه‌م. یه‌كێك له‌سه‌رخۆ سێ جار له ده‌رگا ده‌دات. دڵم داده‌خورپێ. ده‌بێ ئه‌و پۆلیسه ره‌زاگرانه نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و بایه یه‌كسه‌ر ده‌رگاكه‌ی ده‌كرده‌وه‌و ده‌هاته ژوور. به‌ڵام دیسان ده‌ترسم. هه‌ناسه‌م سواربووه. ژنێك دێته ژوور، سڵاو ده‌كات.
زۆر له‌سه‌رخۆ، سڵاوه‌كه‌ی ده‌ستێنمه‌وه. نازانم گوێی لێ‌بوو یان نا. له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی به‌رامبه‌رم داده‌نیشێ. ده‌پرسێ:
(كوڕیژگه ناوت چییه؟)(میلادی ئینتزاری.)گوتم: (ئاماده‌م.)مامۆستا گوتی: (وه‌ره سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش. له‌بیرته چیم پێگوتبووی؟ پێمگوتبووی ئه‌گه‌ر وانه‌ی داهاتوو ده‌رسه‌كه‌ت نه‌خوێندبێته‌وه چیت لێده‌كه‌م؟)له‌سه‌رخۆ و به ترسه‌وه چوومه لای ته‌خته‌ڕه‌شه‌كه.
(هۆی میلاد، تا شه‌و دانه‌هاتووه ئه‌و ته‌ختانه ده‌بێ ببه‌یته كارگه. تێگه‌یشتی؟)گوتم: (ئاخر باوكه، وانه…)گوتی: (ئاخر بابه‌و ژه‌هره‌مار. زووكه هه‌تا توڕه‌نه‌بووم.)ته‌خته‌كانم دێنان و ده‌بردن و به‌رده‌وام قسه‌ی مامۆستا‌م له‌بیر بوو: (وای به حاڵت ئه‌گه‌ی بۆ وانه‌ی داهاتوو ده‌رسه‌كه‌م لێ پرسیته‌وه‌و نه‌تخوێندبێته‌وه.)ژنه به له‌پی ده‌ستی چه‌ند جارێك له لاچاوم ده‌داو ده‌ڵێ: (هۆشت له‌كوێیه؟ ده‌ڵێم ناوت چییه؟ ناته‌وێ ناوت بڵێی؟ زۆرباشه گرنگ نییه. ته‌نیا باش گوێ له قسه‌كانم بگره‌و ئینجا وه‌ڵامم بده‌وه.)(وه‌ڵام بده‌وه نه‌فره‌تی. دیسان ده‌رسه‌كه‌ت نه‌خوێندۆته‌وه وانییه؟ ئه‌وجاریش وه‌ك جاره‌كانی دیكه، وایه؟)(ئێستا ته‌واوه. بڕوانه خاتوون، ئه‌وه كه‌ناڵه ئێرانیانیه‌كان، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه‌ناڵه بێگانه‌كانن.)كابرا كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایته‌كه‌ی دانانه‌وه‌و رۆیشت. دایكم كه تازه زانیبووی هاتوومه‌وه گوتی: (تا ئێستا له چ جه‌ننه‌مێك بووی، بۆ جلكه‌كانت تۆزاوین؟)باوكم گوتی: (ته‌خته‌كان…)دایكم نه‌یهێشت قسه‌بكه‌م. گوتی: (پاره‌ت له باوكت وه‌رگرت؟ پێتگوت ده‌مه‌وێ جلوبه‌رگ بكڕم؟)(ئا. پێمگوت. به‌ڵام نه‌یدامێ.)دایكم گوتی: (لێوه‌بڕه. چما پێم نه‌گوتی تا پاره وه‌رنه‌گری نه‌یه‌وه؟)به دڵپڕیه‌وه گوتم: (ئاخر دایه، چیبكه‌م؟ بۆخۆت پاره‌ی لێ وه‌ربگره.)دایكم دراوێكی گرمۆڵه‌دراوی بۆ هاویشتم و گوتی: (بڕۆ ونبه له‌به‌رچاوم زوو نانی بكڕه‌و وه‌ره‌وه شه‌وێش ئه‌گه‌ر بابت هاته‌وه ده‌زانم چۆنی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م.)(زووبه. ده‌سته‌كانت به‌رزكه‌وه. یه‌ك قسه‌ی زیادیش مه‌كه.)مامۆستا كه‌مان راسته‌كه‌ی به ده‌سته‌وه گرتبوو راوه‌ستا بوو. تا ئه‌و كاته له هیچ كه‌سێكی نه‌دابوو. ئه‌ویش به راسته. ده‌تگوت لێم به رقدا چووه. ره‌نگه ئه‌و قوتابیه‌ی له ته‌نیشتم داده‌نیشت پێی گوتبێ كاتێك زه‌نگ لێده‌دا لاسای ده‌كه‌مه‌وه. هیچ چاره‌م نه‌بوو. ده‌ستێكم بۆ راگرت. یه‌كه‌م راسته‌ی له به‌ری ده‌ستمدا. زۆر ئێشا. خۆم رێكهێنا به‌ڵكو وازم لێبێنێ. به‌ڵام ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرت.
(زووكه. ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ت رابگره.)(زووبه ئافره‌ت. له برسان مردم.)زوو نانی شێوانم خواردبوو تا ده‌رسه‌كه‌م بخوێنم؛ ئاخر ده‌مزانی دایك و باوكم له‌سه‌ر پاره لێیان ده‌بێته هه‌را، وه‌كو جاران.
(یاخوا ژه‌هره مار بخۆی و بمری. خه‌رج و مخارجی ماڵێ ناكێشی و ده‌ته‌وێت زوو نانیشت له‌پێش دانێین؟)هێنده هات و هاواریان به‌رزبوو ناچار كتێبه‌كه‌م هه‌ڵدا گۆشه‌یه‌ك.
باوكم گوتی: (تكایه لێوه‌بڕه. له‌جیات ئه‌و ده‌مدرێژیه‌ت له بیری ژیانی خۆتبه.)دایكم قاپه‌كه‌ی به عه‌ردی داداو گوتی: (بێ مێشك به نه‌زانم ده‌زانی.)
كۆڵه‌گرووم له ئه‌وكێ مابوو. ده‌ڵێم: (خاتوون.. به‌خوای نازانم چی‌بوو.)ژنه ده‌ڵێ: (تێناگه‌م و نازانم یانی چی؟ ئاخر بۆچی له مامۆستاكه‌ت دا؟ هێنده فنكه‌فنكێ مه‌كه ئه‌زیزم.. ته‌ماشام كه. كێ پێیگوتبووی ئه‌و كاره بكه‌ی؟ مامۆستاكه‌ت زۆرت لێده‌دا؟ من ده‌مه‌وێ بزانم قوتابیه‌كی پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی بۆچی كارێكی ئاوای كردووه. لێم مه‌ترسه. خۆ من پۆلیس نیم. من ته‌نیا رێنماییكارم و ده‌مه‌وێ یارمه‌تیت بده‌م بۆیه هاتوومه ئێره.)ده‌ستێك به‌سه‌ر قژمدا دێنێ و ده‌ڵێ: (ده‌مه‌وێ یارمه‌تیت بده‌م. به‌ڵام تۆش ده‌بێ یارمه‌تیم بده‌ی. نامه‌وێ لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ره‌نگه خراپ له‌گه‌ڵت بجووڵێنه‌وه. به‌ڵام نا. ناهێڵم. ده‌ی وه‌ره بزانم ده‌بێ چیبكه‌ین. باشه؟)سه‌رم نه‌وی ده‌كه‌م و هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌م.
ده‌ستی خسته ژێر چه‌ناگه‌م سه‌ری به‌رزكردمه‌وه و گوتی: (ده‌ڵێم ده‌ستت رابگره. تێناگه‌ی؟ له‌گه‌ڵ تۆمه.)(له‌گه‌ڵ تۆمه میلاد. هه‌سته ئیدی. له قوتابخانه دوا ده‌كه‌وی.)دایكم رۆیشت و توند ده‌رگاكه‌ی پێوه‌دا. له‌گه‌ڵ ده‌نگی ده‌رگاكه تێكڕابووم و خه‌وم زڕا. چاوم پڕبوون له فرمێسك و ده‌مگوت: (توخوا مامۆستا، توخوا لێم مه‌ده.)(فرمێسكی تیمساحی مه‌ڕێژه. له‌وه‌زیاتر توڕه‌م مه‌كه. زووكه.)بۆ جاری سێیه‌م راسته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه. رقم له هه‌مووشتێك هه‌ڵده‌ستا. له‌خۆم، له باوكم، له دایكم. له مامۆستاكه‌م، له قوتابییه‌كان. كاتێك دیسان راسته‌كه له له‌پی ده‌ستم درا، مشتم گرمۆڵه‌كرد. راسته‌كه به‌رده‌ستم نه‌كه‌وت و په‌ڕی. قوتابییه‌كان پێكه‌نین. مامۆستا توڕه‌تر بوو. ده‌ستی به‌رزكرده‌وه زلله‌م لێ‌بدا. ترسام راسته‌كه‌م بۆ هاویشته‌وه. نه‌مده‌زانی چیبكه‌م. هه‌رگیز نه‌مده‌ویست ئه‌و كاره بكه‌م. له‌ناكاو مامۆستا قیژاندی. ده‌ستی به چاویه‌وه گرتبوو. زۆر ترسا بووم. دیتم ئه‌و ده‌سته‌ی به چاویه‌وه گرتبوو، خوێنی پێداده‌هات. قوتابیه‌كانیش راوه‌ستا بوون و ته‌ماشای من و مامۆستایان ده‌كرد. یه‌ك دوویه‌كیان له ترسان بۆ ده‌رێ هه‌ڵاتن. ده‌ست و پێم ده‌له‌رزین.
ژنه دیسان به ده‌سته‌كانی سه‌رم راده‌وه‌شێنێ. به‌بێ ده‌نگی ده‌گریم. ژنه له شوێنی خۆی هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڵێ: (ده‌مه‌وێ یارمه‌تیتبده‌م ئه‌زیزم. ئه‌گه‌ر پێت‌خۆش نییه ئێستا قسه‌بكه‌ی، زۆرباشه، دوای چه‌ند خوله‌كێكی دیكه. دێمه‌وه لات. به‌ڵام به‌و ئاسانییه ده‌ستت لێ هه‌ڵناگرم. ده‌مه‌وێ یارمه‌تیت بده‌م. تۆش ده‌بێ یارمه‌تیم بده‌ی.)ژنه بزه‌یه‌كی دێته سه‌رلێوان و له ژووره‌كه ده‌چێته‌ده‌ر. دوای چه‌ند خوله‌كێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام نازانم ده‌بێ چیبڵێم. هه‌رگیز نه‌مزانی چی روویدا.
سه‌رچاوه: كۆمه‌ڵه چیرۆكی (اواز گوسفندها). تهران/ نشر نیماذ سال 1394