خالید کۆچەر
ئافرەت بە بەردەوامیی ئیڵهامبەخشی شاعیران بووە، لە ژێر سێبەری خۆشویستن و عەشقێکی گەورە شیعریان نوسیووەو ئازارەکانیان ڕەنگڕێژ کردووە بە پیرۆزی شیعر. ئەوەتا ( نالی ) لە ژێر کاریگەری شێتی ( حەبیبە ) و ( مەولەوی ) بۆ خەمی پیرۆزی عەشقی ( عەنبەر خاتوون ) و ( وەلی دێوانە بۆ شێتی ( شەم ) و ( ح ع ب ) بۆ لە یاد نەچووەکەی ( بەدرییە ) و ( جەمال شارباژێری ) بۆ خاتوو ( پەری ) شیعریان نوسیووە . ئەوەندە بەسە. (هەردی شاعیر) (ست فاتیمە)ـی نووسیی بووە .گۆرانی سەر لێوی عاشقانی ئەوکات و ئێستاش بۆتە شاکارێکی جوان لەناو پانتایی ئەدەبی کوردی.( حەمە باقی) شاعیر لە ژێر کاریگەری عەشقێکی گەورە کۆشیعری ( ژوان )ـی چاپکرد كه ساڵانی هەشتایەکان دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکرد. لەناو شاعیرانی عەرەبیش (عەبدولوەهاب بەیاتی) خۆشەویستی (عایشە)ـی لە یاد نەکرد و چەندین شیعری بۆ نووسیی.( نزار قەبانی)ـش لە ژێر کاریگەری شێتی( بلقیس )شیعری دەنووسیی. قەسیدەی( بەلقیس ) بە یەکێك لە شاکارە جوانەکان دەخوێندرێتەوە. تلەناو شاعیرانی جیهانیش دەیان شاعیری جوان لە ژێر کاریگەری عەشق و شێتی جوانی ئافرەت مەستانە شیعریان نوسیووە، ئەوەتا (ئەحمەد شاملوو) بۆ (ئایدا)،( ئاراگۆن) بۆ( ئیلزا) . تەنانەت کۆشیعرێکی بۆ نووسیی ناوی (لێنا) (شێتی ئیلزا ). (جان پۆل سارتەر) تا ئەو ڕۆژەی مردیش خۆشەویستییەکی نەهێنی لە گەل (لینازونینا) هەبوو.(پۆل ئێلوار) (گاڵای) خۆشدەویست لە شیعرێکدا دەلێت:
جگە لە گاڵا کەسی دیکەم خۆشنەوستووە
نکوڵی لەسەرجەم ئافرەتان دەکەم و بۆتی دووپاتدەکەمەوە
لە دنیادا جگە لە گاڵا کەسیی دیکەم نەدۆزیتەوە
گاڵا ئارەزووییەکی کەمم لە ژیان پێدەبەخشێت
ئارەزوییەکی زۆریش بۆ مەرگ
ئەمانەو سەدان دەنگی شیعری جوانی ڕۆمانسیانە هەر یەکە لە ژێر کاریگەری عەشقێکی گەورە شیعریان بۆ دڵخوازەکانیان نوسیووە و ناوبانگیان دەرکردووە، کەواتە ئافرەت ئیلهامبەخشیی شیعری شاعیرانن.