پێشانگای ‘هەواری هەور’ لە گەلەری میدیا کرایەوە
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، نۆیەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەند “ئازا حەسیب قەرەداخی” بە چەردەیەک لە تابلۆ لەژێر ناونیشانی ‘هەواری هەور’ لە گەلەری میدیا کرایەوە.
پێشانگاکە 40 تابلۆی قەباره بچووک و گەورەی لەخۆوە گرتووە و هونەرمەند “جەمانە”ـی کردووەتە هەوێنی بەرهەمەکانی بۆ ئەم پێشانگا شێوەکارییە و بەشێکیش لە تابلۆکانی هەواری گەلێکن، کە ژان و ژینی بە فڵچە نەخشاندووە و تروسکەی ئومێدی لێ دەرکردووە و بینەر پەیوەست دەکات بە هونەرەوە.
پێشانگاكه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌شی شێوه‌كاری ڕێكخرابوو. تێیدا ژماره‌یه‌ك تابلۆی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند “ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی” نمایشكران.
ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كار، ئه‌مه نۆیه‌م پێشانگای تایبه‌تی تابلۆكانییه‌تی بیكاته‌وه و هه‌شته‌م پێشانگایان له شاری دهۆك كرایه‌وه.
جێی ده‌ستخۆشییه، هونه‌رمه‌ند ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، له پاڵ ڕۆڵ و پێگه وه‌زیفییه‌كه‌یدا، به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردن به بواری هونه‌ر و نووسینه‌وه‌ی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه هونه‌رییه‌كانی له ڕێی فلچه و ڕه‌نگه‌وه و ئه‌مڕۆش له پێشانگاكه‌یدا ژماره‌یه‌ك له‌و تابلۆ پڕ مانایانه نمایشكرابوون، كه هه‌ریه‌كێكیان چه‌ندین چیرۆكیان له خۆ گرتبوو و له ڕێی ڕه‌نگ و وێنا به‌رجه‌سته‌كراوه‌كانه‌وه مانایه‌كی دیكه‌یان به ژیان ده‌به‌خشی.