سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ بۆ رایانگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كراون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جێگری فەرماندەی میحوەری پردێ سه‌ید بێستوون، ڕایگەیاند كاتژمێر (07:20) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كران.
گوتیشی: شه‌ش كاتیۆشا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه و هیچ زیانێكیش به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یشتووه.
یه‌كێك له كاتیۆشاكان له نزیك گوندی “كتكه” كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكی دیكه‌یان له رۆژئاوای شێراوه له چۆڵه‌وانی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئاراسته‌ی فه‌وجی دووی لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه كراوه و چوار كاتیۆشاكه‌ی دیكه له‌وان تێپه‌ڕیوه.
له‌و باره‌یه‌وه، باپیر شێخ وەسانی، فەرماندەی لیوای 10ی ھێزی پێشمەرگە رایگه‌یاند، ئه‌و كاتیۆشایانه لە سنووری سوپای عێراق و حەشدی شەعبییه‌وه ئاراسته كراون.
گوتیشی: دووان له كاتیۆشاكان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و چواریان ته‌قیونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه، به دوور ده‌زانرێت په‌لاماری ئه‌م ئێواره‌یه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه داعش بووبێت.