وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانێك ڕووماڵكردنی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و لێدوانی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌شی قه‌ده‌غه كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه بڵاوی كرده‌وه: بەبڕیاری شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی سەربازی و نەهێشتنی ئەو پەرتەوازییە میدیاییەی کە زیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەینێت، ڕووماڵی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه به راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەتەواوی قەدەغە کرا.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها هیچ فەرماندە و پلەدار و پێشمەرگەیەک رێگەی پێ نادرێت ڕوونکردنەوە و چاوپێکەوتن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام بدات.