که‌سێک به‌تۆمه‌تی بڕینی داری سروشتی ده‌ستگیرکرا

پۆلیس ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییه‌كی به‌تۆمه‌تی بڕینی داری سروشتی راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، پاش ئاگادارکرنەوەیان لەلایەن (یاریدەدەرێتی ئاسایشی عەربەت) لە دۆڵی دووکانیان سنووری ناحیەی عەربەت مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ توانیان دەستبگرن بەسەر یەک پیکاب داری بڕاوەی تەڕی سروشتی  لەخانێکی ئاژەڵدا .
راشگه‌یاندراوه‌،بەتۆمەتی ڕووداوەکەش یەک تۆمەتبار دەستگیرکراوە،پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێکخراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کارڕایی یاسایی .

ھەواڵی زیاتر