دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی هەریر

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم کاتژمێر 19:15 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە.

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگایه‌كی سووتەمەنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ کەوتووەتەوە

ھەواڵی زیاتر