شه‌ش به‌نزینخانه‌ به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ داخران

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان شەش وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەشاری هەولێر داخران و سزا دران.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و شه‌ش به‌نزینخانه‌یه‌ لە کۆی 52 وێستگه‌ بووه‌ كه‌ کە پشکنینیان بۆ کراوە له‌ ماوه‌ی 5 رۆژدا له‌ ڕێكه‌وتی 4/11 تا 9/11/2023.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ناوی هه‌ر شه‌ش به‌نزینخانه‌شی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ داخراون و بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

– وێستگەی ئارام محه‌مه‌د

–  وێستگەی خاڵە

– وێستگەی کروود ئۆیڵ

– وێستگەی کانی

– وێستگەی میر

– وێستگەی هیوا

ھەواڵی زیاتر