ئهمڕۆ پێنجشهم 9ی11ی2023، وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، پەتای وەرزی یەکێکە لە ھەوکردنە ڤایرۆسییەکان کە لەسەر ئاستی جیھان بە یەکێک لە بەربڵاوترین پەتاکان دادەنرێت، زۆربەی جاریش لە کاتی گۆڕانی کەش و ھەوا توشی مرۆڤ دەبێت و کۆمەڵە نیشانەیەک بە دیار دەکەون ئەوانیش ( بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش ( تا ) ، کۆکە ، لەش داھێزان و بێ تاقەتی ، سەر ئێشە و قورگ ئێشە ، ) نیشانەکان دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن .
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه،بۆ ئەوەی لەم پەتا وەرزییە پارێزراو بی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە:
ڤاکسین، باشترین رێکاری خۆپارێزی دژی پەتای وەرزی بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا، خۆشبەختانە وەزارەتی تەندروستی توانیویەتی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا لە بنکە تەندروستییە سەرەکییەکان لە ھەرێمی کوردستان دابین بکات . ئەم گروپە لە کۆمەڵگا لە پێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا .
– ئافرەتی دووگیان
— منداڵی تەمەن شەش مانگ تا پێنج ساڵ
– کەسانی بەساڵاچوو ( سەروو 65 ساڵ )
– ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە
– پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی
– گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان
– داپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکە و پژمین
-مانەوە لە ماڵ لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان و پشوودان
-دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی پەتای وەرزییان ھەیە
– دەستنەدان لە دەم و چاو و لوت پێش دەست شۆردن
– لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای وەرزی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :
– پشوودان
– خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان
– گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات
له كۆتاییدا وهزارهتی تهندروستی ئاماژهی بهوهشكردووه، ھەر کاتێک نیشانەکان قورس بوون و تەندروستیت تێکچوو راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە