سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی عەقید سابیر ئاکرەیی دەرچوو

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی عەقید سابیر ئاکرەیی کە ساڵێک لەمەوبەر لە قەزای ئاکرێ بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا، دەرچوو.

بەینی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-11-2023، دانیشتنی دووەمی دادگای دهۆک تایبەت بە دادگاییکردنی بکوژی عەقید سابیر ئاکرەیی بەڕێوەچوو و دادوەر سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژەکە دەرکرد.

رۆژی 15ی ئەیلوولی 2022، عه‌قید سابیر جەمیل ئاكره‌یی، ئه‌فسه‌ری بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ئاکرێ دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانی لەدەستدا. هەروەها هاوسەر، كچه‌كەی‌ و خوشكی هاوسەرەکەی کە له‌گه‌ڵی دابوون، برینداربوون.

دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە، بکوژی عەقید سابیر بەناوی (و، ف) تەمەن 42 ساڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاکرێیەوە دەستگیرکرا.

ھەواڵی زیاتر