دژە تیرۆری کوردستان: بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەریر. ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە “هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-11-2023، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “شەوی رابردوو لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر، لە پارێزگای هەولێر”.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریر، لە کاتژمێر 23:30 و کاتژمێر 00:40 ـی شەوی رابردوو ئەنجامدراوە و “هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 07-11-2023، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر؛ دووانیان لە ئاسماندا تەقێندرانەوە و ئەوەی دیکەشیان بەنەتەقیوی کەوتەخوارەوە.

ھەواڵی زیاتر