هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

لە هەولێر؛ کۆڕێکی شیعری پاییزانە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە پێنجشەممە ٩ی ئۆکتۆبەر، لە سەنتەری ئاڵا کۆڕێکی شیعری بەناونیشانی (ژوانی پاییز) بۆ هەردوو شاعیر (هاوکار گەردی و ئاراس گەبەیی) بە بەشداری میوزیکژەن (زانیار عەلی) ساز بکرێت.

شاعیر هاوکار گەردی دەربارەی کۆڕەکە بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: بە سوپاسەوە ڕۆژی پێنجشەممە سەنتەری ئاڵا هەڵدەستێت بە سازدانی کۆڕێکی شیعری بە ناونیشانی ( ژوانی پایز ) بۆ من وەك هاوکار گەردی و برای خۆشەویستم ئاراس گەبەیی،
شایانی باسە سەنتەری ئاڵا کار و چاڵاکیە ڕۆشنبیریەکانی لە خزمەت ئەدیبان و نوسەران و هونەرمەندان دایە و ئەوەیش ئاوڕدانەوە و بەسەرکردنەوەیە. هیوادارم بتوانین کۆڕێکی جوانی پاییزانە بەڕێوەبەرین کە پاییز وەرزی شیعر و خۆشەویستییە