توركیا ئۆتۆمبێلی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له‌ خانه‌سۆر كرده‌ ئامانج

له‌ هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سنونێ له‌ قه‌زای شنگال كرایه‌ ئامانج و كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ش راگه‌یه‌نراوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ شنگال، توركیا له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا ئۆتۆمبێلی “مه‌ڕوان به‌ده‌ل” كه‌ به‌ “دژوار” ناسراوه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یه‌، كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا  كوژراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیی و وێنانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی “مه‌ڕوان به‌ده‌ل” ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هێشتا ئاگری لێ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر