تەنها دوو زانیاری

عارف ڕوشدی

  • لە عیراقدا بە دانپێدانانی وەزارەتی چاندنی عێراق، لە کۆی پەنجا ملیۆن دۆنمی زەوی و زاری چاندن، تەنها ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار ماون، ئەوەی ماوەتەوە بەهۆی وشکە ساڵی و گەندەڵی بەرفراوانی ئیداری و دارایی، بەرەو بیابان بوون چووە. لە کاتێکدا هەندێ سایتی کوردی ناوە ناوە پروپاگەندەی هەرزان بو کەڵەکەبوونی دارایی عێراق دەکەن، بێ ئەوەی ئاماژە بەو هەموو گەندەڵی و بەهەدەردانەی دارایی بدەن و نەهامەتییەکانی خەڵکی عێراق نادیدە دەگرن. بەڵام سەرەڕای ئابلوقەدان و هەموو فشارە ناڕەواکانی سەر هەرێم، حکوومەتی هەرێم کێشەی وشکە ساڵی و گرنگی پرسی ئاوی بە هەند وەرگرتووە، چەندین بەربەست و بەنداوی دروستکردوون، ئینجا دور لە ئێتیکی ویژدانی و ڕوژنامەگەری، ملکەچبووان کەموکوڕییەکانی هەرێمەکەمان دەکەن بە کوتای دونیا .
  • لە زۆربەی قوتابخانەکانی عێراقدا، تەنانەت لەنێو خودی بەغدادا (چوار دەوامی و پێنج دەوامی) هەیە! بێجگە لە کۆنی و نەبوونی قوتابخانەی پێویست و پێداویستییەکانی خوێندنی سەردەمیانە، هەروەها هەزاران قوتابی بەهۆی هەژاری و نەدارییەوە لە خوێندن دابڕاون، لای ئێمەش پۆپۆلیستەکان سەرگەرمی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندنن بە بیانوی مووچە لە کاتێکدا سور دەزانن هۆکاری نەدانی موچە حکوومەتی عێراقە! لەم هەڵس و کەوتەیاندا بەهەماهەنگی نەیارانی گەلەکەمان، دەیانەوێ پرۆسەی خوێندن لە دەڤەری سلێمانیدا بەدەردی بەغدا و خوارووی عێراق ببەن .
ھەواڵی زیاتر