وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت باڵیۆزكهی له ته‌لئه‌ڤیڤ بانگهێشت كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه راوێژ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی تشرینی دووه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بانگهێشتی شاكر ئۆزكار تۆرۆنلار، باڵیۆزی توركیای له ته‌لئه‌ڤیڤ كردووه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، هۆكاری بانگهێشتكردنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌یان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن ئیسرائیل و به‌رده‌وامیدان به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی غه‌ززه و رێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رته‌كه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی، بانگهێشتكردنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌یان بۆ راوێژكردنه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئیسرائیل و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست.
بەرەبەیانی رۆژی 7ـی تشرینی 2023، سەدان چەکداری سەر بە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی و چوونە نێو ناوچە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە. هەر لەو رۆژەدا زیاتر لە پێنج هەزار مووشه‌کیان لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشەکانی چەکدارانی حەماسدا، زیاتر لە 1400 هاووڵاتیی سڤیل و سەربازی ئەو وڵاتە لەلایەن حەماسەوە کوژراون. چەکدارانی حەماس هەر لەمیانی هێرشکەیاندا زیاتر لە 200 هاووڵاتیی ئیسرائیلییان وەکو بارمتە دەستگیرکردن.
دوای هێرشەکەی حەماس، سوپای ئیسرائیل بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە چوار هەفتەیە بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کردووه. بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا زیاتر لە نۆ هەزار و 488 هاووڵاتیی کوژراون، كه سێ هه‌زار و 900ـیان منداڵن و 2509ـشیان ئافره‌تن و هەزارانی دیکەش بریندارن.