بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین هەیە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 4/11/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێک کات و شوێن، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1- 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25
سلێمانی: 23
دهۆک: 23
کەرکوک: 29
هەڵەبجە: 24
زاخۆ: 24
سۆران:
حاجی ئۆمەران:
گەرمیان: 29