هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لە چوارقوڕنەی جیهاندا، هەر سێ كچێک و یەكێکیان جەستەی کەوتووەتە بەر توندوتیژی

بە پێی راگەیەنراوێكی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە ئاستی توندوتیژی لە ژنان و كچان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا کەمی نەکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیی توندوتیژی لەسەر ژنان و كچان لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا زیاتر كرد.

بە پێی دوایین داتاكان، لە جیهاندا، بە لایەنی كەمەوە یەک كەس لە هەر كچ و ژنێكی تەمەن ١٥ ساڵان و گەورەتر، یەكجار لە تەمەنیاندا تووشی توندوتیژی جەستەیی یان سێكسی بوون،
نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت عێراق رایگەیاندووە لە عێراق، پێویستە هەمووان پێكەوە لە دژی هەموو شێوازەكانی توندوتیژی دژی ژنان و كچان لە عێراق كار بكەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵە هاوبەشەكانمان بۆ پشتیوانیكردنی جێبەجێكردنی بڕیارنامەی 1325 ی ئەنجوومەنی ئاسایش كە داكۆكی لە بەشداری سیاسی ژنان و پاراستنی ژنان و كچان لە توندوتیژیی جێندەری دەكات
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووەل كە توندوتیژیی جێندەری بە نایەكسانی زیان بە ژنان و كچان دەگەیەنێت بەهۆی بێدەسەڵاتیی سیاسی و كۆمەڵایەتییان بە جیاوازیی لەگەڵ پیاوان و ئەو جیاكارییەی بەرامبەر ژنان دەكرێت بۆ چوونە ناو بازاڕی كار. هەروەها ئاوارە ناوخۆییەكان و ئەو كەسانەی گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان، پەنابەرانی سووری و ئەوانی دیكەش ڕووبەڕووی زیادبوونی مەترسییەكانی توندوتیژیی سێكسی و چەوساندنەوە دەبنەوە.