بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ………..
ئەمڕۆ پینج شەممە 2– 11- 2023
كەش/ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی پڕوشكە باران لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم كەهەندێ جار برووسكەشی لەگەڵدا دەبێت, رێژەی دابارین لەناوچە شاخاویەكان زیاتر دەبێت ،بەتایبەتی ناوچەكانی رۆژهەلاتی هەرێم ( پارێزگای سلێمانی).
خێرایی با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 3– 11- 2023
كەش/ لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمە پەستانی دەریایی سوور لەسەر هەرێم,ئاسمانی هەر لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت ,لەگەل بارینی نمە باران كە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و لەناوچە شاخاوییەكان كاریگەری زیاتر دەبێت, هەندی كات بۆ تاوە باران و بروسكە دەگۆڕێت لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ. لەكاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت .
خێرایی با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما/نزیك دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك : 24 پلەی سیلیزی
كەركوك :28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 29 پلەی سیلیزی
previous post