سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

زلهێزە فریادڕەسەکەی کورد


هاودەنگ فاووق

پێگەی هەرێمی كوردستان لەناو ستراتیجیی فەرەنسادا بۆ ناوچەكە، ئاشكرایە و لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە لەو کاتەی گەلی كوردستان ڕاپەڕینی كرد و هاتە سەر نەخشەی سیاسی، ئیدی فەرەنسا سیاسەتی جیدی و پراگماتیكی بۆ كوردستان هەبووە.
هەمیشە لەكاتە هەرە هەستیار و چارەنوسسازەكاندا هەڵوێستی خۆی هەبووە؛ لەو كاتانەشدا كه لە ناوخۆی كوردستانەوە گرەو لەسەر نەمانی قەوارەكەی كراوە، فەرەنس ا هەڵوێس تی سەرڕاست و ستراتیژیی خۆی نەگۆڕیوەو، توانیویەتی دۆخەكە بەقازانجی كورد بگۆڕێت بەجۆرێك، الی هەندێك جێگەی باوەڕ نەبووە، بۆ هەندێك هێزی ناوچەكەش جێگەی سەرسامیی تەواو بووە.
بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژگاری كۆڕەو، پرۆژەی نەوای ئارام، بە پێشنیازی فەرەنسا بۆ پاراستنی كورد هێنرایە گۆڕێ و چیتر سوپای داگیركەری عێ راق نەیتوان ی ئەو نەوا ئارامە تێك ب دات و كورد لەپەنایدا توانی ژیان ی ئازادانەی خۆی و هەموو دامەزراوە دیموكراس ییەكان و قەوارەكەیشی دابمەزرێنێت.
هەروەك لەدوای خیانەتی 16 ی ئۆكتۆبەر و داخس تنی هەموو دەروازەكان لەسەر هەرێمی كوردستان، كۆشكی ئەلیزێ هاتەدەنگ، وەك كێشەی میحوەری سیاسەتی دەرەوەی خۆی مامەڵەی كردو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی ئەوسای كوردستان و جێگرەكەی داوەت کرد و ئەو ئابڵۆقەی شكاند كە داگیركەران خستبوویانە سەر كوردستان.
ئێستاش وەختێك لە بەغداوە فشارە سیاسی و ئابوورییەكان لەسەر قەوارەی سیاسی ودەستووریی کوردستان چڕكراونەتەوە، سیاسەتی برسیكردنی كورد گەیشتووەتە ڕادەیەكی قبوڵنەكراو، ڕاستەوخۆ كۆشكی ئەلیزێ دێتە پێشەوە و دەیەوێت هاوكێشەكان بە قازانجی گەلی كوردس تان بگۆڕێت؛ ئەمەش دەاللەتی ئەوەیە كە ئەم ستراتیجەی پاریس خەریكە دەبێتە سیمای دیارو سیاسەتی سەوابتی فەرەنسا لە
ناوچەكەدا.
فەرەنس ا لە زۆر دۆس یەی پەیوەس ت بەكورد وەك فریادڕەس ڕەفتار دەكات و كاریگەری خۆی پیش ان دەدات، هەروەك دەیەوێت سەرمایەگوزارییەكی درێژخایەن لەسەر كورد بكات، وەك ئەوەی كوردستان بە چەقی ستراتیجێکی خۆی لە خۆرهەاڵتی ناوەڕاست تەماشا بكات.
لەو س ۆنگەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردسان و خودی س ەرۆکی هەرێم لەم قۆناغەدا ڕۆڵێکی میحوەری سیاسی و دیبلۆماسی باش دەببینێ؛ لە ڕاگرتنی سیاسەتێکی هاوسەنگ لە ناوچەو لە ئاست کۆمەڵگەی ناودەوڵەتیدا.
بوونی لووتکەی ” كوردی- فەرەنسی” لەم دۆخەدا، خاڵێكی گرنگ و پێویستەو جومگەیەكی فرەهەستیاری ئەو یاریەیە کە لە ناوچەکەدا تێدەپەڕێت و، بێگومان تەرتیبی دۆس ییەكان دەگۆڕێت و، فەرەنس ا بەیار و نەیار دەڵێت: ئێوە هەرچەندە پاس ی هەڵە بدەن، دواجار كوردیش یاریكەری ڕاستەقینەو سەرەكی گۆڕەپانەكەیە و ئەوە گوناهی ڕاهێنەرە كە دەیەوێت ڕۆڵی ئەو یاریكەرە بخنكێنێت، نەك شتی دیكە، بۆیە پێویستە ڕاهێنەرەكە ئەقڵی خۆی بگۆڕێت و تێبگات كە كورد، كاراكتەرێكی هەستیاری گۆڕەپانەكەیەو مامەڵەكردن لەگەڵیدا، دۆخی ناوچەكە و هاوپەیمانێتییەكان دەگۆڕێت.