سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکاتەوە و داوا دەکات گرووپە چەکدارە نایاسییەکان شارەکە بەجێبهێڵن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 1325ی تایبەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش دەستیپێکرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا گوتی:”ئەم بڕیارە یەکێکە لە بڕیارە گرنگ و مێژووییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش کە کاریگەرییەکی دیار و بەرچاوی لەسەر گرنگیدان بە پرسی ئافرەتان بە گشتی هەبووە. بەتایبەتی لەو وڵات و ناوچانەی کە شەڕ و ناسەقامگیرییان تێدایە و ئافرەتانیش قوربانییەکی سەرەکی شەڕ و جەنگن”.
مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، “ئامانجی سەرەکی لە پشت دەرچوونی ئەم بڕیارە، بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژییە دژی ئافرەتان لەکاتی شەڕ و جەنگدا. هەروەها برەودانە بە بەشداریی ئافرەتان لە چەسپاندنی ئاشتی و کاراکردنی رۆڵیانە لە بڕیاری سیاسی و دەسەڵاتدا. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگە داراییانەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، ئێمە هەوڵمان داوە بەپێی توانا بودجە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە تەرخان بکەین، بەردەوایش دەبین و هەرچیش پێویست بێت بۆ درێژەپێدان بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە، دەکەین”.
بەشێکی گوتارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان. ئامادەبووانی بەڕێز، رۆژتان باش.
دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و دەستەی یەکسانیی رەگەزی و تواناسازیی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان – UN WOMEN دەکەم بۆ رێکخستنی ئەم بۆنەیە کە تایبەتە بە ساڵیادی دەرچوونی بڕیارنامەی ژمارە 1325ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش. ئەم بڕیارە یەکێکە لە بڕیارە گرنگ و مێژووییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش کە کاریگەرییەکی دیار و بەرچاوی لەسەر گرنگیدان بە پرسی ئافرەتان بە گشتی هەبووە. بەتایبەتی لەو وڵات و ناوچانەی کە شەڕ و ناسەقامگیرییان تێدایە و ئافرەتانیش قوربانییەکی سەرەکی شەڕ و جەنگن.
ئامانجی سەرەکی لە پشت دەرچوونی ئەم بڕیارە، بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژییە دژی ئافرەتان لەکاتی شەڕ و جەنگدا. هەروەها برەودانە بە بەشداریی ئافرەتان لە چەسپاندنی ئاشتی و کاراکردنی رۆڵیانە لە بڕیاری سیاسی و دەسەڵاتدا. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگە داراییانەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، ئێمە هەوڵمان داوە بەپێی توانا بودجە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە تەرخان بکەین، بەردەوایش دەبین و هەرچیش پێویست بێت بۆ درێژەپێدان بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە، دەکەین.