پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، پارێكی گه‌وره له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، به گوژمه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار، پاركێكی گه‌وره له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه: لە پێناو پاراستنی ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی، لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر لەسەر رووبەری 17هەزار مەتری چوارگۆشە، بەگوژمەی (1 ملیار و 40 ملیۆن دینار) دەستدەکرێت بە دروستکردنی پارکێکی نوێ.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ئێستادا هەموو ئامادەکارییەک کراوە و لەو نزیکانە دەست بەدروستکردنی دەکرێت.
به گوێره‌ی ئامارێكی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، لە هەولێر (450) پارک، باخچە و دارستان هەیە، رێژەی سەوزایی له‌و شاره گەیشتۆتە 19.5%.