دانـا شوانی – هه‌ولێر
مرۆڤ ناتوانێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و بێ تێركردنی پێداویستییه سهرهكییەکانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی خۆی درێژه به ژیان بدات. هه‌ربۆیه ئه‌و پێداویستیانه به گوێره‌ی قۆناغ و جۆری كۆمه‌ڵگه و ئه‌و پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی لێی ده‌ژیێت گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكه له بنه‌ڕه‌ته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێویسته هه‌موو هه‌وڵی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ست پێ بكات.
له ڕوانگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانەوە خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له چالاكی و هه‌وڵدانێكی ڕێكخراو و مرۆییانه به مه‌به‌ستی باشتركردنی دۆخی مرۆڤ له پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی لێی ده‌ژیێت.
ماری ڕیچمۆند پێی وایه خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵه پرۆسێسێكه به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی تواناكانی تاك و هه‌وڵدان بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی خۆگونجاندنی تاك له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تیایدا ده‌ژیێت.
سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانین به كورتی بڵێین كه بنه‌ماكانی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌چه‌شنن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێ بڵێین كۆمه‌ڵناسه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ڕه‌ت و بنه‌مایه‌ك كۆدهنگن، كه بریتین له:
- یارمه‌تیدانی خودی: مه‌به‌ست لێی یارمه‌تیدانی خوده له به‌ره‌نگاری ئه‌و كێشانه‌ی له كۆمه‌ڵگه ڕووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، واته چۆن یارمه‌تیی خۆمان بده‌ین، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی و ورد بتوانین كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و نه‌كه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی هه‌ست و سۆزه كهسییهكانمانەوە.
- په‌یوه‌ندیی پیشه‌یی: پێویسته له كاتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕه‌چاوی بارودۆخی كه‌سیی به‌رامبه‌ر بكرێت، چونكه هه‌ر تاكێك له كۆمه‌ڵگه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی دیاریكراوی خۆیه‌تی، كه له كه‌سانی تر جیاوازه، بۆیه پێویسته له‌و ڕووه‌وه ته‌واو چه‌له‌نگ و وریا بین.
- بێلایه‌نی و بابه‌تیانه: پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ڕه‌چاوی بێ لایه‌نی خۆیان بكه‌ن و بۆچوونه كه‌سییه‌كانیان به‌سه‌ر به‌رامبه‌ر نه‌چه‌سپێنن.
- یه‌كترقه‌بووڵكردن: مه‌به‌ست لێی قەبووڵكردن و ڕێزدانان و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و ڕۆحیه‌تی یه‌كتر قه‌بووڵكردنه له نێوان هه‌موویان.
ئامانجه‌كانی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئامانجی سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له بڵاوكردنه‌وه و خستنه‌ڕووی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕووی خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی تاك و گرووپه‌كان له ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی كێشه و به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كۆمه‌ڵگه، هه‌ندێ كۆمه‌ڵناسی تر پێیان وایه كه خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئامانجێتی كه هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی زانستی و گونجاوی كێشه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بدات و گۆڕینی ئه‌و سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆیی و جیهانییه‌كان ناگونجێت وێڕای ده‌سته‌به‌ركردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو تاكه‌كان.
كۆڵه‌كه‌كانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆڵه‌كه‌كانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌سی و گرووپی و كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه فه‌رمیی و نافه‌رمییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌بوونی پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌تمه‌ند له بواری خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه یه‌كێكه له گرنگترین كۆڵه‌كه‌كانی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌رچه‌نده هه‌بوونی پرۆگرام له بواری چاره‌سه‌ركردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بایه‌خێکی تەواوی هه‌یه.
بواره‌كانی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئێمه له كۆمه‌ڵناسیدا پۆلینبه‌ندی بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ چه‌ند پانتاییه‌كی هه‌مه‌چه‌شن پۆلین كردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بریتین له:
- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری منداڵاندا به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان.
- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری خێزان و ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ییانه‌ی ڕووبه‌رووی خێزان ده‌بێته‌وه و خستنه‌ڕووی باشترین میكانیزمی چاره‌سه‌ری.
- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری گونجاو بۆیان و ڕه‌خسانی ده‌رفه‌تی دروستكردنی كه‌سایه‌تیی خۆیان.
- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و پیر و ڕه‌چاوكردنی باری ده‌روونی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییان له كۆمه‌ڵگه.
- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری پرسه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌ندروستییه‌كان و ڕه‌چاوكردنی ستاندارده جیهانییه‌كان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژینگه و بواره‌كانی په‌یوه‌ست پێی.