گەرمیان گلی – ههولێر
لە ژێر سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕۆشنبیری هەولێر، ڕێوڕەسمێک بە ناونیشانی (ژن و ژیان، دوانەی بەردەوامی) لە بوارەکانی شیعر و شانۆ و میوزیک و تابلۆ و فیلم و ڕێزلێنان، لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان لە هەولێر بەڕێوە چوو.
مامۆستا سەردار بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیی ڕۆشنبیریی هەولێر، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەولێر، هەڵسا ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنانی ڕێک خست بۆ کۆمەڵێک ئافرەتی دەستڕەنگین و شانۆکار و میوزیکژەن و سینەماکار و شێوەکار. ئەم ئافرەتانە خزمەتیان بە بواری ئافرەتان کردووە، بۆیە بە ئەرکی خۆمان زانی وەکو بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەولێر خەڵات و ڕێزلێنانیان پێشکەش بکەین. بابەتەکانیش بریتین لە میوزیک و شانۆ و فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەگەڵ چەندین چالاکی تر.
دوای مەراسیمەکەیش ڕێزلێنان پێشکەشی ئافرەتانی شانۆکار و ڕۆشنبیر کرا.