مەنووسە،بنووسە!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە دەستلەکاربکێشمەوە. بنووسە دەست لە کار
بکێشمەوە.
مەنووسە بڕێکی زۆری قاوەی بەسەرچوو دەستیبەسەردا
گیرا. بنووس ە دەست بەسەر بڕێکی زۆر قاوەی ماوە
بەسەرچوودا گیرا.
مەنووس ە ئهوان روونیانكردووهتهوه. بنووسە ئەوان
ڕوونیان کردووەتەوە.
مەنووس ە راكردنی ماوهدرێژی سلێمانی بهڕێوهچوو.
بنووسە ماراسۆنی سلێمانی بەڕێوە چوو
مەنووس ە چاکس ازیکردن دەکەین. بنووس ە هەوڵ
دەدەی ن بۆ چاکس ازیی دەکەین. ئاخر چاکس ازی
چاوگە و ناکرێ پاشگری کردنی بێتە سەر؛ وەک چۆن
ناگوترێ نانخواردن دەخۆین!
مەنووس ە س وپای عێراق لە گوندێکی س ەرگەڕان
رەش بگیری ئەنجامدا. بنووس ە س وپای عێراق لە
گوندێکی سەرگەڕان ڕەشبگیریی کرد.
مەنووس ە لە بارەگای فیرقەی هەش تی لیوای 32ـی
فەوجی یەکی س وپای عێراقن. بنووس ە لە بارەگای
فەوجی یەکی لیوای 32ی فیرقەی هەش تی س وپای
عێراقن.
مەنووسە لە س نووری پارێزگای کەرکووک، ملیۆنێک
و 100 هەزار دۆنم زەوی کێش ەی لەسەرە. بنووسە لە
پارێزگای کەرکووک یەل ملیۆن و س ەد هەزارد دۆنم
زەوی کێشەیان لەسەرە.
مەنووس ە بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی پارێزگای دهۆك
روونیش یكردووهتهوه. بنووس ە بەڕێوەبەرایەتی ی
ئاسایشی پارێزگای دهۆک ڕوونیشی کردووەتەوە.
مەنووسە دەستپێبکات. بنووسە دەست پێبکات
مەنووس ە بە کۆی گش تی 150 ملیۆن لیتر بە س ێ
قۆناخ دەنێرێت. بنووس ە بە سێ قۆناغ سەد و پەنجا
ملیۆن لیتر دەنێردرێت. مەنووس ە بۆ هەر قۆناخێک
50 ملیۆن لیتر نەوت دەنێرن. بنووس ە هەر قۆناغێک
پەنجا ملیۆن لیتر نەوت دەنێرن.

ھەواڵی زیاتر