چواس خالید – هەولێر
حه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه و زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراوه. له چوارچێوه‌ی پلانی شاره‌وانی، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی شه‌قامه‌كان و ئاسانكاری له هاتوچۆدا، تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی قیرتاوكردنی كۆڵان و شه‌قامەکانی گه‌ڕه‌كی بهكرهجۆیان به‌ڕێوه‌برد و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له شاری سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك، پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قامی ٢٠مهتری و ١٥ مه‌تری له شاری دهۆك جێبه‌جێ كرا.
پڕۆژه‌كه له قۆناغی دووه‌مدایه و ئێستا به‌ڕێژه‌ی زیادتر له ٩٥%ی كاره‌كانی ته‌واوبووه و پێكهاتووه له شه‌قامی ٢٠ مه‌تری و شه‌قامی ١٥ مه‌تری و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردنی شار و شارۆچكه‌كانیش هه‌یه و له هه‌ڵمه‌تێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، هه‌زاران نه‌مامی جۆری ده‌دۆنیا، له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی مه‌خموور ناشت و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه. جیا له‌وانه و به سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانی شاره‌وانیی فایده له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك، پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قام و ئاوه‌ڕۆ له دومیز كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گوژمه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌ت و دوو ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگه‌ی دهۆك و به‌سه‌رپه‌رشتی شاره‌وانیی فایده جێبه‌جێ ده‌كرێت و دوو بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت: ڕۆنان و قیرتاوكردنی شه‌قام به درێژایی ١٤٥٠ مه‌تر و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ به درێژایی ١٣٣٠ مه‌تر.
هه‌ر له پارێزگه‌ی دهۆك، به گوژمه‌ی شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری دی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانی شاره‌وانی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك، به گوژمه‌ی شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار، پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قام و ئاوه‌ڕۆی شاریا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هاوكات به گوژمه‌ی زیادتر له پێنج سه‌د و دوازده ملیۆن دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان، پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاو كه چه‌ند شوێنێك لێی سوودمه‌ند ده‌بن، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه پێنج سه‌د و دوازده ملیۆن دینار و پێنج سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراوه، پێكهاته‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له تۆڕی حه‌وزی پڕۆژه‌ی قه‌ندیل و حه‌وزی ئارمانجه له كۆڕێ، ئاوی گوندی هابابان و تۆڕی ئاوی گه‌ڕه‌كی برایه‌تی له شاخۆلان.
به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندرا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی پێنج سه‌د و په‌نجا و هه‌شت ملیۆن و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌ت و سێ هه‌زار دیناری عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی سێمێل.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌وی ڕوكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سێمێل له‌سه‌ر پلانی ساڵی ٢٠٢٣، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕۆنانی شه‌قام و ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له سێمێل.
هه‌ر له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كی ئاشتیزاده له سنووری شاره‌وانی هه‌ڵشۆی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی ڕاپه‌ڕین جێبه‌جێ كرا، گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه زیادتر له چل و دوو ملیۆن دیناری عێراقی بووه و له‌سه‌ر بودجه‌ی شاره‌وانی دابین كراوه.
هاوكات له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له ساڵی ٢٠٢٣، به‌گوژمه‌ی زیاتر له شه‌ش ملیار و دوو سه‌د و نه‌وه‌ت و یه‌ك ملیۆن دینار، نزیكه‌ی ٣٠ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی ژمرهیهك كۆڵان له سنووری شاره‌وانییه‌كانی باسرمه، هه‌ر له حه‌فته‌ی ڕابردوو جێبه‌جێ كراون.