ڕۆژنامەی ئیكۆنۆمیست، ڕیزبەندی گرانترین شارەكانی جیهانی دیاریكرد

ڕۆژنامەیەكی ئابووری جیهانی شاری “تەلئەبیب”ـی ئیسرائیلی، وەكو گرانترین شاری جیهانی دەست نیشان كرد لە ڕووی بژێوی ژیانەوە.

ڕۆژنامەی ئیكونومیستی بەڕیتانی ڕیزبەندی شاری “تەلئەبیب”ـی ئیسرائیلی دەست نیشان كرد كە لە ڕووی بژێوی ژیانەوە لە گرانترین ئاستدان، بە پێی ڕیزبەندییەكە “تەلئەبیب” لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا ڕووبەرووی هەڵئاوسانێكی گەورە هات، بۆیە ئەمە وایكرد كە نرخی كاڵاكان لەو شارە بە ڕێژەیەكی زۆر بەرز بۆتەوە .
لە ڕیزبەندییەكەدا، پاریسی پایتەخی فەرەنسا لە ڕیزبەندی دووەم و سەنگافۆرای پایتەخی سەنگافۆرا لە ڕیزبەندی سێیەمدان لە ڕووی گرانی بژێوی ژیان.
شایانی باسە بۆ ئامادەكردنی ڕاپرسییەكە رۆژنامەكە نرخی 50 هەزار كاڵای لە 173 شاری جیهانی وەكو نمونە وەرگرتووە.

ھەواڵی زیاتر