د.سالار عوسمان
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 26 ـی ئەم مانگەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆک بارزانی وەک هەمیشە پێشنیارێکی چارەسەرئامێزی خستەڕوو،
پێشنیارێک، کە پڕیەتی لە پەرۆشی و پێکەوەژیان و حیکمەتی سیاسی.
پێش نیارەکە پەیامێک بوو بۆ هەمووان، بۆ ناوخۆ، بۆ دەرەوە، بۆ بەغدا و کەرکووک و کوردستان و هەمووان، تەنانەت بۆ هزری سیاسییش بوو، کە هەندێ
جار گڕە و گرێ و گرفت دەیگرێ و دەبێ حیکمەتێک بیکاتەوە.
بارەگای داگیرکراوی سەرکرایەتیی پارتی لە کەرکووک، کە دەمێکە بۆتە گرفت، س ەرۆک بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا گرفتەکەی چارەس ەر کرد و ئەم بارەگایەی بەخشی بە زانکۆی کەرکووک، کەواتە:
ـ گرفت نییە چارەس ەر نەکرێ، کە پارتی هەمیش ە بەوە ناس راوە، دەس تی چارەسەرە.
ـ دەرگاکردنەوە بۆ دیالۆگ، کە ئەمەش هێزە، پەرۆش ییە، بڕوابوونیشە بە خۆت و بەرامبەرەکانت، چونکە ئەوانەی لەودیو دەرگای داخراوەوە سیاس ەت دەکەن،
ناتوان ن ڕێگا بب ڕن و ئاکام جێدەمێنن، پارتی بەردەوام ڕێگابینە، لەگەڵیش یدا واقیعبین و دووربین.
ـ بەخش ینی ئ ەم بارەگایە بە زانکۆ، بە خوێندن، بە زانس ت، بە قوتابیان، بە مامۆس تایان، بە کەرکووکییە ئازیزەکان، واتای زۆری هەس، س ەرەکیترینیان:
کەرکووکیی ەکان گرنگترن، هەروەها گەڕانەوەیە بۆ ماناکانی ڕووناکی و کارکردنە بە میتۆدی زانست، کە هەمووان وەک یەک کۆدەکاتەوە.
پەرۆش ییەکی تری ئەم بڕیار و پێش نیارە ئەوەیە، کە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردس تان نایانەوێت خوێن بڕژێ و کێش ەی تر دروس ت بێت، کە ئەمەیش ڕێزگرتنە لە مرۆڤ، کۆمەڵگا، ئاشتی و ژیان.
كەركووك كە بە ش اری برایەتی و فرەیی و پێكەوەژیان ناس راوە، كێشەكانیشی تەنیا بە برایەتی و پێكەوەژیان قبوڵكردنی فرەیی و هەمەڕەنگی چارەسەر دەكرێت.
ئەم بڕیارەی سەرۆك بارزانی ـ ـیش لەم ڕەهەندە قواڵنەی پێكەوەژیان هەڵقواڵوە، زانكۆیش جگە لە ئەركی زانست و زانیاری، ئەركێكی كۆمەاڵیەتی زۆر گرنگیشی هەیە ئەویش كۆكردنەوەی جیاوازیەكان و تێكەاڵوكردنیانە لەپێناو كاڵكردنەوەی ناسنامە و ئینتما لاوەکییەکان و بەهێزكردن و بونیادنانی ناسنامەیەکی نیشتمانیی هاوبەش، دواجار هێنانە كایەی پێكەوەژیان و سەقامگیری سیاسی و كۆمەاڵیەتی.
ئێستا دەبێت بەئومێد و خێرەوە چاوەڕێ بکەین و بزانین چی ڕوودەدات؟