سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەشە خۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: ”ئەمساڵ تاوەکوو ئێستا هەشت بەشەخۆراك و حەوت بەشەئارد دابەش كراون و بەردەوامیشە.”

بەشە ئاردی حەوتەمی 2023 لە رۆژی 25ی9وە دەست بە دابەشکردنی کراوە و بەشەخۆراکی هەشتەمیش لە مانگی 9وە دەستی پێکردووە. تاوەکوو ئێستا بەشەئارد و بەشەخۆراکی تازە دابەش نەکراون.

سەبارەت بەوەی کێشەیەک لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم و بەشەئاردی هەشتەمدا هەبێت، لە وەڵامدا نەوزاد شێخ کامیل گوتی: “هیچ کێشەیەک نییە و خۆراک و گەنمیش هەیە، بەڵام هێشتا بڕیاری دابەشکردن لە هەموو عێراق نەدراوە و چاوەڕوانین بڕیار بدرێت و ئێمەش دابەشی دەکەین.”