رۆژنامەی “پۆلیتیکۆ”ـی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو گروپە چەکدارەکان هێرشی درۆنییان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا ئەنجامدا، 19 چەکداری خزمەتگوزاری ئەمەریکی، تووشی “برین و زیانەکانی مێشک بوون”.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “لە ئەنجامی ئەو هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە رۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگەدا روویانداوە، 21 سەربازی سوپای ئەمەریکا بە سوکی برینداربوون”.
لە راگەیەندراوەکەی پێنتاگۆندا هاتووە، “هەموو سەربازە بریندارەکان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان”.
رۆژنامەی “پۆلیتیکۆ”ش رایگەیاند، “برینەکانی مێشک” ئەو مەترسیانەن کە رووبەرووی سەدان سەربازی ئەمەریکی لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونەتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، گرووپێکی چەکدار بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئیمارات و کوێت دەکەن.
لە بەهاری ئەمساڵدا، پێنتاگۆن رایگەیاند، “لانیکەم 23 سەربازی خزمەتگوزاری بەهۆی هێرشەکانەوە تووشی برینداربوون و زیانەکانی مێشک بوون.
رۆژی 23ـی تشرینی یەکەم، پاتریك رایدهر گوتهبێژی وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا رایگهیاند، له رێگهی درۆنهوه، دووجار بنكهی سهربازی تهنهف له باشووری رۆژههڵاتی سووریا بۆردومانكرا و یهكێك له درۆنهكانیش خرایهخوارهوه.