سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كه‌لار.. له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا 3 كه‌س بریندار بوون

ئه‌مشه‌و هه‌ینی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌نته‌ری شاری كه‌لار سێ كه‌س بریندار بوون.

هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئەمشەو هەینی لەناو شاری کەلار نزیک پەروەردەی گەرمیان رووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری پێکدادان له‌نێوان دوو  ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان ناڤارا و کیا سیراتۆ) ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکە 3 کەس بریندارن بوون، هه‌رسێ برینداره‌كه‌ش گەیەنرایەنە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

هاتوچۆی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تیمه‌كانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەكانیان لەسه‌ر ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.