سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگە، راگەیاندنکار و نووسەر ناجی سەعید ئەرگۆشی، پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات.

رۆژی هەینی (27ـی تشرینی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی پێشمەرگە و راگەیاندنکار و نووسەر خوالێخۆشبوو ناجی سەعید ئەرگۆشی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم”.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسیویەتی، ” خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکار و نووسەر خوالێخۆشبوو ناجی سەعید ئەرگۆشی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان