وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ چەندین رێکخراو و لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان و بەغدا گفتوگۆیانکردووە دوای پشکنین، روفاتەکان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان .
ئەمڕۆ هەینی (27ـی تشرینی یەکەمی 2023)، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سەبارەت بە روفاتی 171 کەس لە شەهیدانی ئەنفال لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکانی سەماوە، لەگەڵ چەندین رێکخراو و لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان و بەغدا گفتوگۆیان کردووە و گەیشتینە ئەو بڕیارەی کە لەڕێی ئەم راگەیاندراوەوە داوا لەو کەسانە بکەن که بانگەشه ئەوە دەکەن کەسوکاری شەهیدەکانن، لە رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیەندراوەوە لەماوەی 15 رۆژدا دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA)، لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ئەو پشکنینە، بەپێی ئەنجامەکەو بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی روفاتەکان دەدرێت بۆ هەرێمی کوردستان و زێدی خۆیان.
بۆیە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان داواکارن لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ و گەرمیان کە هێشتا روفاتی کەسوکاریان نەهێنراوەتەوە، هاوکاریان بن لە پێدانی سامپڵ بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA)لەو ماوەیەی کە دیاریکراوە.
بۆ پەیوەندیکردن و زانیاری زیاتر دەتوانن لەڕێی ئەم ناونیشانانەی خوارەوە پەیوەندی بکەن بە لیژنەی تایبەتمەند.
ژمارە تەلەفۆن:
گەرمیان 07719492754
چەمچەماڵ 07503373577
ئیمەیڵ: