دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئاسايشی هه‌ولێر 6 بازرگانی‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیر كرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ دوو هه‌ڵمه‌تی جیاوازدا توانیویانه‌ 6 بازرگانی‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن.

لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا توانرا 6 ئەندامی دوو باندی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن.

شه‌ش ئه‌ندامه‌كه‌ كه‌ بریتین له‌ (ر، ک، ع) و (ش، ع، ک) و (ش، أ، م) و (پ، م، ط) و (ب، م، ع) و (ع، ل، م)، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستیش گیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆره‌كانی (کریستاڵ و هیرۆین و حەبی ترامادۆڵ) و هەروەها چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری (دەمانچە) و ئامێری پێوانەکردن و کەلوپەلی کێشانی ماددەی هۆشبەر.

ئاسایشی هه‌ولێر سوپاسی هاوولاتییانی كرد کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوونە لەپێدانی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان