مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کە سبه‌ی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌ستپێده‌كرێن، دەشڵێ بەڵگەمان هەیە کە چۆن بە دەستێوەردان دوو کورسیمان لەدەست داوە.
گوتەبێژی پارتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بڕیاره سبه‌ی سێ شاندی پێكهاته‌ی سوننه به جیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببنەوە، لە سبەیەوە گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق دهستپێدەکات.
مه‌حمود محه‌مه‌د، راشیگەیاند: “سبه‌ی سێ شانده‌كه‌ی پێكهاته‌ی سوننه به جیا ده‌گه‌نه ھەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆدەبنەوە و یەكێك لە شاندەكان محمد حەلبووسیه”.
دووپاتیشیکردەوە: “پۆستی سەرۆك كۆمار لەسەر ھیچ لایەنێك تاپۆ نەكراوە و ئەوەی یەكلایی كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و پۆسته پشكی كورده و لە ناو كوردیش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت”.
ئاماژەی بە ئەوەش دا کە پارتی بەڵگەی تەواوی لەبهردەستە، كە بە دەستێوەردان چۆن دوو كورسییان لە دەست داوە، بەتایبەت لە نەینەوا فێڵێكی گەورە لە پارتی كراوه، چونكە ھەموو ئەنجامەكانی ناو سندوقەكان كە پێنج جار ئەژمار كرابوونه‌وه، ھاوشێوەی دەنگی ئەلیكترۆنی بووە.
هه‌روه‌ها گوتی: “پارتی بە دوو لایەنی جیا سەیری ئەنجامەكان دەكات و دەستبەرداری سكاڵاكانی نابێت و لە گەڵ یەكریزی نیشتیمانیشە لەناو كورد بۆ حكومەتی داھاتوی عێراق”.