سێرگی بیترۆڤ، سه‌رۆكی كۆمپانیای “گازپرۆم نه‌فت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” رایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو كۆمپانیاكه‌یان ده‌ست به لێدانی پێنجه‌م بیره نه‌وت له كێڵگه‌ی “سه‌رقه‌ڵا” له سنووری گه‌رمیان ده‌كات.
بیترۆف له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ “ئێنێرجی ئینتلگێنس” گوتی: بیری ژماره چوار له‌و كێڵگه‌یه زانیاری باشی بهدستمانهوه داوه و پلانمان بۆ لێدانی پێنجه‌م بیر “سه‌رقه‌ڵا – 5” داناوه. به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی پلانه‌كه، ده‌بێت له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2022 ده‌ست به لێدانی ئه‌و بیره بكرێت و تا سه‌ره‌تای ساڵی 2023 ته‌واو ده‌بێت و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، به‌رهه‌می ئه‌و بیره نه‌وته ده‌گاته 7 تا 8 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌باره‌ت به نه‌وتی شاكال له هه‌رێمی كوردستان، كه كۆمپانیای گازپرۆم كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و كۆمپانیایه هه‌موو توێژینه‌وه و شیكاریه پێویسته‌كانی زانیارییه جیۆلۆجی و ته‌كنیكییه‌كانی له‌باره‌ی نه‌وتی ئه‌و شوێنه ته‌واو كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه بڕێكی یه‌كجار كه‌مه.
بیترۆڤ گوتیشی: پێشبینییه‌كان بۆ شاكال ئه‌وه‌یه، كه له‌و دۆخه ئابوورییه‌ی ئێستادا هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و بیره نه‌وته هیچ قازانجێكی نابێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی گازپرۆمی رووسی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ر له چه‌ند رۆژی رابردووی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بهسهپرسه باڵاكانی كوردستان هاتووه.