سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

قەزای خەبات..”خاوێنکردنەوەی دۆلی باستامی گەورە”

لە چوارچێوەی هەڵمەتى کەمکردنەوەى مەترسی ڕوودان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو و ئامادەکارى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو بە هۆى گۆڕانى کەش و هەوا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لە قەزای خەبات دەستکرا بە خاوێنکردنەوەی ڕێرەوەکانی ئاوی باران لە دۆلی باستامی گەورە، لە لایەن تیمەکانى ئاودێری هەولێر.