ئەمڕۆ سێشەممە 2023/10/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خانەوادەی هەردوو شەهید قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕێ جەوهەر ڕەحمان كە ڕۆژی یەكشەممە لە چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور شەهید بوون، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی پێشكەش بە خانەوادەی هەردوو شەهید و كەسوكاریان كرد و هاوسۆزی و هاوخەمی لەگەڵیاندا دەربڕی.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی شەهیدان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت. لای خۆیانەوە خانەوادەی هەردوو شەهید، سوپاس و پێزانینیی خۆیان و كەسوكاریان بۆ پەیوەندی و هاوخەمی و هاوسۆزیی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپات کردهوه.