به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 26/10/2023 دوا رۆژی تۆماركردنی فۆڕمی حاجیانه.
ئەمڕۆ سێشەممە24 تشرینی یەکەمی 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: “پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی حاجیان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چووه و رۆژانه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو بنكه‌كانی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانن و به‌رده‌وامیش له رێگه‌ی راگه‌یاندن و نووسینگه‌كانه‌وه رێنمایی و به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتییان ده‌خه‌نه‌ڕوو”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه له رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 26/10/2023 كۆتا رۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە: “ئه‌مساڵ رێكاره‌كانی حه‌ج كردن له سعوودیه پێشخراوه و هه‌موو وڵاتان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌ر له ساڵی 2024 رێكاره‌كان ته‌واو بكه‌ن، بۆیه دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی رێكخستنی ناوه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ تیروپشك ده‌بێت، بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تائێستا ناویان تۆمارنه‌كردووه تاوه‌كوو رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و واده‌یه فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت”.
رۆژی یەکشەممە 15/10/2023، ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و هەر کەسێک دەیەوێت حەج بکات دەتوانێت لەو بەروارە لە نووسینگەکانی حەج و عومرە فۆڕم وەربگرێت.
بەپێی رێنماییەکان، ئەو کەسانەی فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە نابێ تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بێت، دەبێ دانیشتووی هەرێمی کوردستان بن، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، پێویستە لە ماوەی چوار رۆژدا فۆڕمەکە بگەڕێننەوە ئەو شوێنەی کە فۆڕمەکەی لێوەرگرتووە، لەو وادەیە دوابخرێت مافی ئەوەی نابێت ناوی بچێتە ناو تیر و پشک.
هەر بەگوێرەی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، هەر هاووڵاتییەک پێشتر حەجی کردبێت، بۆی نییە ناوی خۆی تۆمار بکات، ئەگەر تۆماریشی بکات، لەکاتی ئەنجامدانی تیروپشک فۆڕمەکەی پوچەڵ دەکرێتەوە، تەنیا ئەو کەسانە نەبێت کە بۆ هاوەڵی کەسێکی دیکە حەج دەکەن و خۆیان بە (مەحرەم حاجی) ناونووس دەکەن.