پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە کەرکوک؛ شانۆگەری (پیشەگەر) نمایش کرا

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هەینی ٢٠ی ئۆکتۆبەر، شانۆگەری “پیشەگەر” لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کەرکوک نمایش کرا و ڕۆژانی داهاتووش بەردەوامی دەبێت. ئەو شانۆگەرییە لە نووسینی دۆشان کواچویچ و وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەیی و دەرهێنانی شکۆ عومەر کاکەڕەشە. سینوگرافیا لەلایەن مەریوان زەنگەنە و دیزاین و دانانی موزیک رزگار حەمەرەوفە. لە نواندنی مەریوان زەنگەنە و تاریق ناسیح و سوزان ئەحمەد و وریا حەسەنە. بەڕێوەبەری بەرهەم مەهدی حاتەم و بەڕێوەبەری شانۆ بەرهەم ئەحمەدە.

شکۆ عومەر دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: سوپاسی ئامادەبوونی ئەو بینەرە ئەزیزانە دەکەم کە لە یەکەم ڕۆژی نمایش ئامادەبوون. ئەو نمایشەمان دەربارەی چین و توێژی هونەرمەندانە، بە تایبەت ئەو هونەرمەندانەی لەدوو زەمەنی جیاوازدا لە پێناو بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان بیر و بۆچوونەکانی خۆیان دەگۆڕن و دەبنە مشەخۆر، زۆر جار بەهۆی گۆڕینی ئەو بۆچوونانە، نووسەر و هونەرمەند بەتەواوی مەعریفەی خۆیان لەدەست دەدەن