پسپۆرێكی به‌ریتانی: جیا له كۆرۆنا په‌تای دیكه‌ی كووشنده به‌ڕێوه‌ن
یه‌كێك له‌و پسپۆرانه‌ی كه به‌شداریكردووه له دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی ئسترازینكا له زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له داهاتوودا په‌تای ڤایرۆسی دیكه له جیهان بڵاو ده‌بنه‌وه، كه له كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر و كووشندهترن.
ساره گاڵبێرت، یه‌كێك له‌و پسپۆرانه‌ی كه به‌شداربووه له دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی ئسترازینكای به‌ریتانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا دوا په‌تای جیهانی نابێت، ئه‌و په‌تایانه‌ی كه له داهاتوودا بڵاو ده‌بنه‌وه خێراتر و كووشندهتر ده‌بن.
ئه‌و پسپۆره راشیگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای دیكه‌ی ڤایرۆسی، رێژه‌ی مردن و تووشبوون له جیهاندا به به‌راورد له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا، زۆر به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، داوا له هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌كه‌م ئاماده‌كاری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایانه بكه‌ن، سوود له رێككاره‌كان و زانیارییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا وه‌ربگرن.