سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هەدەپە: پرسی کورد بە نهێنی چارەسەر ناکرێت

هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە رەتیدەکاتەوە، دانوستانیان لەگەڵ ئاکپارتی کردبێت و ئامادەشن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆببنەوە.

چەند رۆژێک پێش ئێستا لە جەند شوێنێک بڵاوکرایەوە کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی دادوگەشەپێدان (ئاکپارتی) پارتی دەسەڵاتدارتی تورکیا دانوستان لەسەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەکەن و هەردوولا گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردن دەکەن، بەڵام هاوسەرۆکی هەدەپە رەتیدەکاتەوە دانوستان لەنێوانیان هەبووبێت.

تونجەر باکرهان، هاسەرۆکی هەدەپە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان هەدەپە و ئاکپارتی دا نەبووە، نە لەسەر چارەسەری پرسی کورد و نە لەسەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکان.

هاوسەرۆژی هەدەپە ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەر لایەنێک دانوستان بکەن، بە مەرجێک ناوەڕۆکی دانوستانەکان بۆ رایگشتی ئاشکرا بکرێت.

تونجەر باکرهان راشیدەگەیەنێت، “پرسی کورد بە شێوازی نهێنی چارەسەر ناکرێت، بەڵکو دەبێ بە راشکاوانە و ئاگاداری رایگشتییەوە چارەسەر بکرێت”.