شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، هێزی ئاسمانی عێراق توانیان حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووری كه‌ركووك خاپوور بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردومانی “وادی شای”یان له سنووری كه‌ركووك كردووه و حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داعشیان كردووه‌ته ئامانج، كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی تێدا حه‌شار درابوو.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی داعش، به سوود وه‌رگرتن له‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه جموجووڵیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و له‌و ناوچانه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی گوندنشینی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن.