مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
د. دیار كه‌مال، مامۆستای زانكۆ، له دادگای سلێمانی وه‌كوو شاره‌زای دادوه‌ری له بواری وه‌رزش سوێندی یاسایی خوارد، ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ وه‌رزشوانان داده‌نرێ و له باری پێویست، زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان به دادوه‌ر ده‌دات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 22/10/2023، د. دیار كه‌مال ئه‌سعه‌د، مامۆستای کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سلێمانی، به رۆژنامه‌ی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند: بۆ یەکەمجار لە کوردستان و مێژووی دادگای سلێمانی، وەکوو (شارەزای دادوەری لە بواری وەرزش ) قبووڵ کراین و ئه‌مڕۆ سوێندی یاساییمان خوارد، مەبەستی سەرەکیی ئەم پیشەیە، خزمەتە بە بەرژەوەندیی گشتی.
دكتۆر دیار كه‌مال، له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی، ڕایگه‌یاند: ئێمه لە سەرەتاوە داکۆکیکار بووین بۆ ئەوەی پسپۆڕیی وەرزش وەک پسپۆڕی و لایەنەکانی تر بە هەند وەر بگیرێ، بە سوپاسەوە (دادگای سلێمانی/ لیژنەی شارەزایان)، ڕەزامەند بوون کە وەرزش وەک لایەنەکانی تر سەیر بکرێ و کەسی تریش بتوانن ئەم مۆڵەتە وەربگرن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی، له‌باره‌ی ئه‌ركی شاره‌زا، ڕوونیشی كرده‌وه: ئه‌م ئه‌ركه‌م بە کۆششی خۆم وەر گرتووە، ئەرکی شارەزا ئەوەیە هەرکات پێویست بوو کەیسێک بەڕێز دادوەر لە ڕووی هونەری و سروشتی ئەو کەیسەوە پێویستی بە زانیاری هەبێ، داوا لە شارەزا دەکا ڕاپۆرتێک ئامادە بکا بۆ ئەوەی یارمه‌تیده‌ری بێ تا ئەو کەیسە یەکلایی بکاتەوە.
دكتۆر دیار كه‌مال، داوای ئه‌وه‌شی كرد: بۆ ساڵی داهاتوو دەرگا بۆ كه‌سانی تر بکرێتەوە، داوا پێشکەشی بکەن لە شارەکانی تری کوردستان.
پڕۆفایل:
دیار که‌مال ئه‌سعه‌د
لەدایکبووی شاری سلێمانی 1979
سەرەتای وەرزشی: ساڵی 1994
گۆڵپارێزی یانەی ئاسۆ
گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی لاوانی هەولێر 1999 bo 2003
ڕاهێنەری گۆڵپارێزی یانەی ئاڵا 2005
راهێنەری گۆڵپارێزی لاوان و یانەی هەولێر 2008
خاوەن چەند نازناو وەک باشترین گۆڵپارێز
سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 2013
وانەبێژ لە خولە کارگێڕی و دەروونییەکان
سەرپەرشتیاری ئەکادیمیای تۆپی پێی زانکۆی سلێمانی
ئێستا مامۆستایه له کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سلێمانی.