دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

‎به‌ره‌و كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

لە چوار چیوەی خۆئامادەکردن بۆ کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان،کۆنفراسەکانی ناوخۆی کوردستان و ولاتانی ئەوروپا بۆ هەلبژاردنی نوێنەرەکانی بۆ کۆنگرە بە سەرکەوتووی تە واو بوو.
ئامانج لە کۆنگرە، نوێبوونەوەی دەستەی کارگێری سکرتاریەت و رێکخستن و، نوێبوونەوەی پلان و پەیرەو پرۆگرام و،گونجاندنی لەگەڵ سەردەم و دۆزی ئافرەتانی ئێستا، لە پاڵ ئەوەش دەرفەتێکە بۆ بەشداربوونی ئەو ئافرەتانە کە ئارەزوومەندن و توانای کاری رێکخراوەیان هەیە لە خزمەتی ئافرەتان لە بەشە جیاکانی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ئەم نوێبوونەوەش لە رێگای پرۆسەیەکی دادوەرانە دەبێت لە کاتی هەلبژاردنی ئەندامانی سکرتاریەت لە کۆنگرە.
بە شانازیەوە ئەنجومەنی ئەوروپا پردێکە لە نێوان ئافرەتانی کورد لە ئەوروپا و ئافرەتانی کوردستان بۆ خزمەتی ئافرەتانی کوردو کوردستانیان لە تاراوگە. ئەنجومەنی ئەوروپاش هەر وەک رێکخراوەی دایک یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، هەمیشە پیشتوانی ئافرەتانە و هاندەریەتی کە ئافرەت زیاتر بایەخ بە پێگە و پێشکەوتنی خودی خۆی بدات و بایەخ بە دام و نەریتە باشەکەی کوردی و زمانی دایک بدات و ئافرەت ببێتە خاوەن کەسایەتی خۆی و ئابوریەکی سەربەخۆیی خۆی هەبێت و،سود لە پێشکەوتنی ئەو ولاتانە وەربگرێت کە تێدا دەژی.
ئەنجومەنی ئەوروپا هیوادارە کۆنگرەی نۆیەم بە سەرکه‌وتووی و گیانی یەک تیمی بەرێوە بچێت، و تیمی نوێی سکرتایەت وەک تیمی پێش کۆنگرە بۆ رێکخراوە و ئامانجی رێکخراوە دەستپێشخەری لە زۆر بواری دۆزی ئافرەت هەبێت، و پێگە و پایەی ئافرەت بەرەو پێشتر ببات وکار بکات بۆ ئەوەی ژمارەی ئافرەت لە شوێنی بریار زیاتر بێت و سوود لە ئەزموونی ئافرەتانی تاراوگه‌ وەربگیرێ.